هەلی کار بۆ دیزاینه‌ری وێنه‌ و لۆگۆ و ڤیدۆ له‌سلێمانی

Evanآخر تحديث : الثلاثاء 15 أكتوبر 2019 - 5:38 مساءً
هەلی کار بۆ دیزاینه‌ری وێنه‌ و لۆگۆ و ڤیدۆ له‌سلێمانی
کۆمپانیاکەمان هەلی کار دەڕەخسێنێت بۆ گەنجان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بە پێی ئەم مەرجانەی خوارەوە:
جۆری کار: کارمەندی دیزاینی وێنه‌ و دروستكردنی لۆگۆ و ڤیدۆ و ڕه‌سم .
ژماره‌‌ی كارمه‌ند :- دوو كارمه‌ند و به‌ڕێوبه‌رێك.
مه‌رجی سه‌ره‌كی  له‌م كارانه‌ شاره‌زا بێت 
هه‌ردوو به‌رنامه‌ی illustrator و photoshop به‌باشی بزانێت و شاره‌زایی هه‌بێت له‌ به‌رنامه‌ی گرافیک مۆتشن و prime and  after effect.
و توانای به‌کارهێنانی کامێرا و وێنه‌گرتنی هه‌بێت
مەرجەکان تر:
1- دەبێت کەسێکی کۆمەڵایەتی و قسەزان و ورد بێت.
2- ئه‌گه‌ر زمانێکی تر بزانێت چانسی وەرگرتنی زیاترە.
3-  دەرچووی زانکۆ یان پەیمانگا بێت .
4- کاری تری به‌ هیچ جۆرێك نەبێت .
5- لەکاتی وەرگرتندا پێویستمان بە پشتگیری کاری پێشتری دەبێت.
6- ئەزمونی هەبێت لە کاری دیزایندا و بۆ ماوه‌ی ساڵێك كه‌متر نه‌بێت  چانسی وەرگرتنی زیاتر دەبێت و تكاتان لێ ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر شاره‌زا نین و خۆتان به‌ شایسته‌ نازانن ئه‌وا سیڤی مه‌نێرن با نه‌ به‌ڕێزتان هیلاك بن و نه‌ كاتی ئێمه‌ش بكوژن چونكه‌ كاره‌كه‌ ئاسان نیه‌ به‌لكو هیلاكی تێدایه و ئه‌گه‌ر ته‌نها چه‌ند ده‌وره‌یه‌كی دیزاینت بینیوه‌ و ده‌ڵی من باشم ئه‌وه‌ نابێت چونكه‌ به‌ لایه‌نی كه‌موه‌ ڕۆژانه‌ ٣٠ بۆ ٤٠ ڕه‌سم ده‌ستكاری و دیزاین ده‌كرێت ‌ و پێویستی به‌ پشو درێژیه‌ .
7-ئه‌م هه‌لی كاره‌ بۆ كارمه‌نده‌كان ته‌نها ڕه‌گه‌زی مێ وه‌رده‌گیرێت و بۆ به‌ڕێوه‌به‌ریش ته‌نها نێر وه‌رده‌گیرێت .
٨- له‌ كاتی ناردنی سیڤیدا ئه‌گه‌ر نمونه‌یه‌كیش له‌كاره‌كانتان بنێرن زۆر باشتر ده‌بێت بۆ چاوپێكه‌وتن .
تێبینی: کاتی کارکردنیش لە ( ٩ بەیانی بۆ ٥ ئێوارە دەبێت )ڕۆژانە یەک کاتژمێر ڕێستی دەبێت . 
هەرکەس ئارەزومەندە بەم کارانەی کۆمپانیاکەمان تکایە (C.V)ـیه‌که‌ی بنێرێ بۆمان له‌ڕێگای ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه‌:
adv.venus2019@gmail.com
تکایه‌ سەردانی کۆمپانیا مەکەن، چونکه‌ تەنها لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە سیڤی وەردەگرین و خۆمان ئاگادارتان دەکەینەوە لە وەرگرتنتان
2019-10-15 2019-10-15
Evan